خوێنه‌ری به‌ریز ئه‌م یادی له‌دایكبوونه ئه‌لقه‌ی حه‌وته‌مه له باسێكی دوور‌و درێژی بیدعه، به‌ڵام كه ئێستا مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌مه و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا موسوڵمانانی جیهان به‌گشتی وموسوڵمانانی كورد به‌تایبه‌تی یادی له‌دایكبوونی سه‌روه‌ری پغه‌ممه‌ران صلى الله عليه وسلم ده‌كه‌نه‌وه به‌پێویستم زانی ئه‌م باسه پێش بخه‌م، تا موسوڵمانان له‌باره‌ی ره‌وابوونی ئه‌م یاده‌وه به‌رچاوروون بن، ئه‌وانه‌ش كه به‌ناره‌وای ده‌زانن، به‌ڵگه‌و ده‌لیلی خۆیان و به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بزانن، وهه‌رشتێكیش به‌ڵگه‌و ده‌لیلی له‌سه‌ر هه‌بوو كوێرانه نه‌كرا، دروست نییه له‌مه‌سائیلى خیلافیدا خه‌ڵكى به‌گومرا و سه‌ر لێشێواو ناو ببرێ، وجه‌نگ وجیدال به‌رپا بكرێ. خوایش یارمه‌تیده‌ری هه‌موو لایه‌ك بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردن ئاینه‌كه‌ی خوا، و خه‌ڵكی خوا..
2- یادى له‌دایكبوون:
مه‌سه‌له‌ى ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم. یه‌كێكى تره له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌له‌نێو زانایاندا كێشه‌ى له‌سه‌ره ئایا بیدعه‌یه یان نه؟
بێگومان زانیان یه‌كڕان له‌وه‌دا كه ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ى یادى له‌دایكبوونه‌وه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وهاوه‌ڵه‌كانى وشوێنكه‌وته‌كانا نه‌بووه وشتێكى نوێ یه وتازه داهێنراوه.
یه‌كه‌م كه‌سێك ئه‌م ئاهه‌نگه‌ى كه له‌ساڵى 362ه دا له‌میسرا داهێنا پاشاى فاتمى( المعز لدین الله) بوو، ئه‌م ئاهه‌نگى یادكردنه‌وه‌یه به‌رده‌وام بوو تاساڵى 488ه، له‌وساڵه‌دا له سه‌رده‌مى(المستعلی بالله)دا لابرا وهه‌ڵگیرا.(1)
و یه‌كه‌م كه‌سیش له كوردستاناو له دوادواییه‌كانى سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى كۆچی‌دا وسه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى حه‌وته‌مدا دایمه‌زراند موزه‌ففه‌ر پاشاى هه‌ولێر بوو،. و له‌ساڵى 644 كۆچی‌دا عومه‌رى كوڕى حه‌سه‌ن ناسراو به (دوحیه‌تول كه‌له‌بى)كتێبێكى به‌ناوى (التنوير في مولد البشير النذير) بۆ نووسى.(2).
هه‌روه‌ك سه‌خاوى ده‌ڵێ: ئه‌م ئاهه‌نگى یادكردنه‌وه‌یه له‌پاش سێ سه‌ده‌وه دروست بووه‌و داهێنراوه. تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. هه‌روه ك گوتمان: زانایان له‌باره‌ى ئه‌م ئاهه‌نگى یادكردنه‌وه‌وه ده‌بنه دووبه‌شه‌وه: هه‌ندێكیان به‌وبیدعه‌یه دانێن كه ده‌بێته هۆى گومڕابوون، به‌ڵگه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و بۆ چوونه‌ى خۆیان هێناوه‌ته‌وه. ده‌سته‌ى دووه‌میش به وبیدعه‌یه ده‌زانن كه جوان وپه‌سه‌نده، وبه‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌و بۆ چوونه‌ى خۆیان هێناوه‌ته‌وه. وائێمه‌ش به‌ڵگه‌ى هه‌ردوولا ده‌خه‌ینه پێشچاو تا ده‌ركه‌وێ كامیان له‌سه‌ر حه‌قن؟
كۆمه‌ڵى یه‌كه‌م وبه‌ڵگه‌كانیان:
1-ئه‌م كاره له‌سه‌رده‌مى پێغه‌ممه‌ر وهاوه‌ڵه‌كان وشوێنكه‌وته‌كانا نه‌بووه‌و تازه په‌یدابووه‌و هه‌موو تازه په‌یداكراوێكیش بیدعه‌یه‌و هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش سه‌رگه‌ردانییه، وهه‌موو سه‌رگه‌ردانییه‌كیش له ئاگرى دۆزه‌خدایه.
2- دیاریكردنى رۆژێكى تایبه‌ته بۆ كارێكى عیباده‌تى، مادام شه‌رع دیارى نه‌كردووه ناره‌وایه‌و ده‌بێ لاببرێت، چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هى كردووه له‌م جۆره دیاریكردن و تایبه‌تكردنانه‌وه، ئه‌وه‌ته نه‌هى كردووه له‌تایبه‌تكردنى رۆژى جومعه به رۆژوو گرتنه‌وه، (عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَبَّادٍ قَالَ سَأَلْتُ جَابِرًا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: نَهَى النَّبِي صلى الله عليه وسلم عَنْ صَوْمِ يَوْمِ الْجُمُعَةِ؟ قَالَ: نَعَمْ." (3) موحه‌ممه‌دى كوڕى عوبباد ئه‌ڵێ له جابیرم پرسى: ئایا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هى كردووه له رۆژووى رۆژى جومعه؟ گوتى: به‌ڵێ.
ئه‌بوسه‌عیدى خودرى خوالێى رازى بێ ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هى كردووه له رۆژووى رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان وجه‌ژنى قوربان، وله‌وه‌ش كه یه‌كپارچه قوماش له‌خۆیه‌وه بپێچێ ونه‌توانێ تیایا هه‌ڵسوورِێ،و له‌وه‌ش پیاو له‌سه‌ر سمتى دابنیشێ وده‌ست بگرێت به‌به‌ر هه‌ردوو ئه‌ژنۆیه‌وه‌و هه‌ردوو رانى بلكێنێ به سنگیه‌وه، ونه‌هیشى له‌نوێژ كردنى پاش نوێژى به‌یانى وعه‌سره‌وه كردووه. نَهَى النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم عَنْ صَوْمِ يَوْمِ الْفِطْرِ وَالنَّحْرِ، وَعَنِ الصَّمَّاءِ، وَأَنْ يَحْتَبِيَ الرَّجُلُ فِي ثَوْبٍ وَاحِدٍ، وَعَنْ صَلاةٍ بَعْدَ الصُّبْحِ وَالْعَصْرِ "(4)
ئه‌گه‌ر له تایبه‌تكردنى شتێك‌دا كه‌تایبه‌ت نه‌كراوه خراپه نه‌بوایه خراپه نه‌بوایه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هى لێ نه‌ده‌كرد، خه‌ڵكیش پێیان وایه ئه‌ورۆژه فه‌زیله‌ت وگه‌وره‌ییه‌كى تێدایه بۆیه تایبه‌تیان كردووه بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا فه‌زیله‌ت وگه‌وره‌یى تێدا نییه. به‌لاى كه‌مه‌وه مه‌كرووهه.(5)
3- ئه‌گه‌ر سوود وخێرى تیا ببوایه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم پشت گوێى نه‌ده‌خست، مادام پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم پشت گوێى خستووه دروست نییه ئێمه ئه‌نجامى بده‌ین ودروستى بكه‌ین،چونكه ده‌بێته بیدعه‌ى گومڕا كه‌ر.
ئه‌وانه‌ى ئه‌م بۆ چوونه‌یان هه‌یه ئیمام ئیبنو ته‌یمییه‌و ئه‌وانه‌ى سه‌ر به‌قوتابخانه‌كه‌ى ئه‌ون وه‌ك ئیمامى شاتیبى وئیبنو قه‌ییم وتاجوددینى فاكهانى و...تاد.
# # #
كۆمه‌ڵى دووه‌م وبه‌ڵگه‌كانیان:
كۆمه‌ڵى دووه‌میش پێیان وایه ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ى یادى له‌دایكبوونه‌وه كارێكى چاكه وپاداشتى له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌م بۆ چوونه‌شیان به‌ڵگه‌یان هه‌یه، وه‌ك:
1- ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازى بێ ده‌ڵێ: كاتێ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم رۆیشته مه‌دینه دیتى جووه‌كان رۆژى عاشوورا واته ده‌یه‌مین رۆژى مانگى موحه‌رره‌م به‌رۆژوو ده‌بن، فه‌رمووى: ئه‌وه چییه؟(بۆچ به‌رۆژوو ده‌بن؟) گوتیان: ئه‌مه رۆژێكى پیرۆزه، رۆژێكه خوا به‌نى ئیسرائیلى تیا رزگاركردووه له‌ده‌ست دوژمنه‌كه‌یان، مووسایش تیایا به‌رۆژووبووه. پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: من نزیكترم به مو‌سا تا ئێوه، خۆى به‌رۆژوو بوو، وفه‌رمانیشى به گرتنى كرد. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَدِمَ النَّبِي صلى الله عليه وسلم الْمَدِينَةَ فَرَأَى الْيَهُودَ تَصُومُ يَوْمَ عَاشُورَاءَ، فَقَالَ: مَا هَذَا؟ قَالُوا: هَذَا يَوْمٌ صَالِحٌ هَذَا يَوْمٌ نَجَّى اللَّهُ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ عَدُوِّهِمْ، فَصَامَهُ مُوسَى، قَالَ: فَأَنَا أَحَقُّ بِمُوسَى مِنْكُمْ، فَصَامَهُ وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ. "(6)
خاوه‌نى فه‌تحولبارى ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ سوپاسگوزارى خوا له‌سه‌ر رزگاركردنى مووسا له‌ده‌ست دوژمنه‌كه‌ى فه‌رمانى كردووه به موسوڵمانان به‌رۆژووبن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین نیعمه‌تى له‌دایكبوونى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌سه‌ر خه‌ڵكى دنیا زۆر گه‌وره‌تره له رزگار بوونى مووسا علیه‌السلام، كه‌وا بوو جێى خۆیه‌تى بۆ سوپاسگوزارى خوا ئاهه‌نگى دوور له‌خراپه‌ى تیا به‌رپا بكرێ وخه‌ڵكى شادمانى خۆیانى تیا ده‌ربرِن.(7)
2- هۆى ئه‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌و ئاهه‌نگه‌ى پشت گوێ خستووه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ دڵۆڤانى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌رامبه‌ر به ئوممه‌ته‌كه‌ى، نه‌وه‌ك له‌سه‌ریان فه‌رز وپێویست ببێ، كارى تر‌ى وه‌هاى كردووه، ئه‌وه‌بوو چۆن حه‌زره‌تى ئیبراهیم خاكى مه‌ككه‌ى كرده خاكێكى حه‌رام له كوشتار وراوكردن وداربرِین و...تاد ودوعاى به‌ره‌كه‌تى بۆكردن، ئه‌میش خاكى مه‌دینه‌ى كرده خاكێكى حه‌رام، داواى له‌خوا كرد به‌ره‌كه‌ت بخاته مودد وساعیانه‌وه(كاروبارى بازرگانىوكشتوكاڵیانه‌وه)، عَنْ عَبْدِاللَّهِ بْنِ زَيْدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِي صلى الله عليه وسلم: أَنَّ إِبْرَاهِيمَ حَرَّمَ مَكَّةَ، وَدَعَا لَهَا، وَحَرَّمْتُ الْمَدِينَةَ كَمَا حَرَّمَ إِبْرَاهِيمُ مَكَّةَ، وَدَعَوْتُ لَهَا فِي مُدِّهَا وَصَاعِهَا مِثْلَ مَا دَعَا إِبْرَاهِيمُ عَلَيْهِ السَّلَام لِمَكَّةَ."(8) له‌مه‌زه‌بى ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌دا داربرِین وئاژه‌ڵ سه‌ربرِین له‌و قه‌ده‌غه‌یه هه‌ڵبوێراوه.(9) تا له‌سه‌رخه‌ڵكى زه‌حمه‌ت نه‌بێ.
عَنِ ابْنِ عُمَرَ قَالَ كَانَ عَاشُورَاءُ يَوْمًا نَصُومُهُ فِي الْجَاهِلِيَّةِ، فَلَمَّا نَزَلَ رَمَضَانُ قَالَ رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: هَذَا يَوْمٌ مِنْ أَيَّامِ اللَّهِ، فَمَنْ شَاءَ صَامَهُ وَمَنْ شَاءَ تَرَكَهُ. "(10)
3- هاوه‌ڵه‌كان بۆیه ئه‌م جه‌ژن وئاهه‌نگه‌یان نه‌گێرِاوه چونكه مه‌شغووڵى جه‌نگ وجیهاد بوون، وده‌وڵه‌تى ئیسلامیان له‌باره‌ى ئابوورى وزانیارى ورامیارى وسه‌ربازییه‌وه به‌هێز وپته‌و كردووه.
4- خوا ده‌فه‌رموێ: " وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنْ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ، إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ." (11) بێگومان ئێمه موسامان به‌ئایه‌ته‌كانى خۆمانه‌وه نارد وفه‌رمانمان پێكرد كه قه‌ومه‌كه‌ت له‌تاریكییه‌وه به‌ره‌و روناكى ده‌ربێنه، و نیعمه‌ته‌كانى خوایان یادبێنه‌وه، بیگومان له‌وه‌دا ئایه‌ت ونیشانه بۆ هه‌موو خۆگرێكى سوپاسگوزار هه‌یه.
زانایانى ته‌فسیر زان وه‌ك ئیبنو عه‌بباس وموجاهید وقه‌تاده رایان وایه كه (أَيَّامُ اللَّهِ) بریتییه له نیعمه‌تكانى خوا له‌سه‌ریان، وه ئوبه‌یى كورى كه‌عب پێى وایه كه بریتییه له رزگاربوونیان له‌ده‌ست فیرعه‌ون ورۆژانى چه‌واشه‌یى ونیعمه‌ته‌كانى تریش. موقاتیل وئیبنو عه‌بباس له رایه‌كى تریا پێان وایه بریتییه له‌و رووداوانه‌ى خوا به‌سه‌ر میلله‌ته پێشینه‌كانا هێناویه‌تى.
واته: قسه‌یه‌كیان بۆ بكه ئه‌ییاموڵلاَیان یاد بێنێته‌وه، تا هه‌ست بكه‌ن خوا چ نیعمه‌تێكى پێ به‌خشیون. ئه‌مه فه‌رمانى خوایه به حه‌زره‌تى مو‌سا علیه السلام بۆیه خوا له‌قورئانا بۆ ئێمه‌ى ده‌گێرِێته‌وه تا ئێمه‌ش سوودى لى َوه‌ر گرین.. بێگومان له‌دایكبوونى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته به‌سه‌ر هه‌موودنیاوه، وبه‌تایبه‌تیش موسڵمانان، كه‌وابوو جێى خۆیه‌تى موسڵمانان یادى ئه‌و ئه‌ییاموڵلاَیه بكه‌نه‌وه.
5- ئیبنو الحاج ده‌ڵێ: تایبه‌تكردنى رۆژى دوانزه‌ى ره‌بیعول ئه‌ووه‌ل به‌و خۆشى وئاهه‌نگه‌وه‌و بۆ ده‌ربرِینى سوپاسگوزارى وه‌نه‌بێ له لایه‌ن شه‌رعه‌وه تایبه‌ت نه‌كرابێ، به‌ڵێ، به‌ڵگه هه‌یه بۆ تایبه‌تكردنى، چونكه ئه‌بو قه‌تاده‌ى ئه‌نسارى خوا لێى رازى بێ ده‌ڵێ : أَنَّ أَعْرَابِيًّا سَأَلَ رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم عَنْ صَوْمِهِ، فَذَكَرَ الْحَدِيثَ إِلاَّ أَنَّهُ قَالَ: صَوْمُ الاثْنَيْنِ، قَالَ: ذَاكَ يَوْمٌ وُلِدْتُ فِيهِ، وَأُنْزِلَ عَلَيَّ فِيهِ. "(12) ده‌شته‌كییه‌ك هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وله‌باره‌ى رۆژووه‌كانیه‌وه پرسیارى لێ‌كرد، ئه‌ویش وه‌لاَمى ئه‌دایه‌وه، له‌باره‌ى رۆژووى رۆژى دووشه‌ممه‌وه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: ئه‌وه رۆژێكه تیا له‌دایك بووم، وله‌و رۆژه‌شا وه‌حیم بۆهات وبووم به پێغه‌ممه‌ر.
رۆژى دوانزه‌ى ره‌بیعول ئه‌ووه‌ل دووشه‌ممه بوو، كه‌وابو دیارىكردنى ئه‌و رۆژه وتایبه‌تكردنى به‌و سوپاسگوزارییه به‌پێى سوننه‌ت دیاریكراوه. وه به‌پێى فه‌رمووده‌یه‌ك كه بوخارى بۆمان ده‌گێرِێته‌وه به‌نىئیسرئیل رۆژى عاشورایان به‌جه‌ژن داناوه، عَنْ أَبِي مُوسَى رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: كَانَ يَوْمُ عَاشُورَاءَ تَعُدُّهُ الْيَهُودُ عِيدًا."(13) پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئینكارى نه‌كردووه كه به جه‌ژنیان داناوه.
هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ئه‌م به‌ڵگانه:
1- ئه‌و فه‌رمووده‌ى كه ده‌ڵێت: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم رۆژى دووشه‌ممه‌ى به‌رێزه‌وه سه‌یر كردووه چونكه سه‌ره‌تاى وه‌حى له‌و رۆژه‌دا بووه‌و هه‌ر له‌و رۆژه‌یشا له‌دایك بووه، فه‌رمووده‌یه‌كى سه‌حیح ودروسته.
2- پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم خه‌ڵكى هانداوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌رۆژى دووشه‌ممه‌دا به‌رۆژووبن هه‌روه‌ك هانى داون له رۆژى عاشوورادا به‌رۆژووبن.
3- پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌ندێ له رۆژه پیرۆزه‌كانى دیارىكردووه كه‌بایه‌خى زیاتریان پێ بدرێ به‌زیاده عیباده‌تكردن وه ك رۆژى دووشه‌ممه‌و پێنچ شه‌ممه، له‌وباره‌وه ئه‌بوهوره‌یره بۆمان ده‌گێرِێته‌وه كه‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى له‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار رۆژى دووشه‌ممان وپێنچ شه‌ممان كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى پیشان ده‌درێت، خوا له‌گوناهى هه‌موو عه‌بدێكى ئیماندار خۆش ده‌بێ جگه له‌و عه‌بده‌ى له نێوان ئه‌و وبراكه‌یا كینه‌و دوژمنایه‌تى هه‌یه، خوا فه‌رمان ده‌كات واز له‌وانه بێنن تا له‌و دوژمنایه‌تییه وازدێنن. " عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ: تُعْرَضُ أَعْمَالُ النَّاسِ فِي كُلِّ جُمُعَةٍ مَرَّتَيْنِ: يَوْمَ الاثْنَيْنِ وَيَوْمَ الْخَمِيس، فَيُغْفَرُ لِكُلِّ عَبْدٍ مُؤْمِنٍ إِلاَّ عَبْدًا بَيْنَهُ وَبَيْنَ أَخِيهِ شَحْنَاءُ، فَيُقَالُ:اتْرُكُوا أَوِ ارْكُوا هَذَيْنِ حَتَّى يَفِيئَا."(14)
ده‌بینین لێره‌دا ئه‌م دوو رۆژه دیاریكراون، به‌ڵكو تایبه‌تیشى كردون به‌رۆژووگرتن، خۆى تیایانا به‌رۆژوو بووه " عَنْ حَفْصَةَ قَالَتْ: كَانَ رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم إِذَا أَخَذَ مَضْجَعَهُ جَعَلَ كَفَّهُ الْيُمْنَى تَحْتَ خَدِّهِ الأَيْمَنِ، وَكَانَ يَصُومُ الاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسَ." (15). ورێنوێنى موسڵمانانیشى كردووه بۆ به‌رۆژووبوون تیایاندا، هه‌روه‌ك عه‌بدوڵلاَى كوڕى عه‌مر بۆمان ده‌گێرێته‌وه كه چۆن ویستوویه‌تى هه‌میشه به‌رۆژووبێ وپێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌یهێشتووه ورێنموونى كردووه كه رۆژى دووشه‌ممه وپێنچ شه‌ممه به‌رۆژوو بێ. قَالَ: فَصُمْ مِنَ الْجُمُعَةِ يَوْمَيْنِ: الاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسَ...الخ "(16)
وه به‌زیاده عیباده‌تكردن وبه‌خشینى زیاتر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه حاڵى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بووه له‌ره‌مه‌زانا. ئه‌وه‌ته ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازىبێ ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له ره‌مه‌زانا به‌خشنده ترین كه‌س بوو، له خێركردنا، وله‌ره‌مه‌زانیشا كاتێ جیبریل ده‌هات بۆلاى به‌خشنده‌ترین حاڵه‌تى بوو، وتا ره‌مه‌زان ته‌واو ده‌بوو جیبریل سلاَوى له‌سه‌ربێ هه‌موو شه‌وێ ده‌هات بۆلاى،و پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم قورئانى بۆ ده‌خوێنده‌وه، كاتێ جیبریل ده‌هات بۆلاى به‌خشنده‌تر بوو به‌خێر له‌و بایه‌ى هه‌ورى رێژه‌نى خێرى ده‌هێنا. " أَنَّ ابْنَ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم أَجْوَدَ النَّاسِ بِالْخَيْرِ، وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ، وَكَانَ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلام يَلْقَاهُ كُلَّ لَيْلَةٍ فِي رَمَضَانَ حَتَّى يَنْسَلِخَ، يَعْرِضُ عَلَيْهِ النَّبِي صلى الله عليه وسلم الْقُرْآنَ، فَإِذَا لَقِيَهُ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلام كَانَ أَجْوَدَ بِالْخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ الْمُرْسَلَةِ "(17)
خوێنه‌رى به‌رێز ئه‌وه راو بۆ چوونى جیاوازى زانایان بوو له‌باره‌ى دروستبوون ودروست نه‌بوونى ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم،جا تۆیش با له‌و باره‌وه به‌رچاو روون بیت، كاتێ كه ده‌ڵێیت: دروسته به‌ڵگه كانت بزانیت، كاتێكیش كه ده‌ڵێیت دروست نییه، با به‌ڵگه‌ى خۆت وبه‌رامبه‌ره‌كه‌ت بزانیت وئه‌وانه‌ى ئه‌وكاره‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌رگه‌ردانیان نه‌زانیت، چونكه ئه‌وانیش ده‌لیلى خۆیانیان هه‌یه، كاتێكیش كه ده‌لیل بۆ هه‌ركاریك هه‌بوو وبه‌كوێرانه نه‌كرا دروست نییه له‌مه‌سائیلى خیلافیدا خه‌ڵكى به‌گومڕا وسه‌ر لێشێواو ناو ببرێ، وجه‌نگ وجیدال به‌رپا بكرێ.
په‌راوێزه‌كان:
1 - تأريخ الاحت�?الات بميلاد النبي ص. مطبعة الاستقامة.1948.
2 - الحاوي للسيوطي, تحقيق محمد محي الدين عبد الحميد: 1/292.
3- أخرجه البخاري في كتاب الصوم, برقم: 1848.
4- أخرجه البخاري في كتاب الصوم, برقم: 1855.
5- سه ريك لةكتيبى(اقتضا‌ء الصراط المستقيم) بدة, لابه ره 136.
6 - أخرجه البخاري في كتاب الصوم, برقم: 1865.
7- الحاوى 1/302.
8- أخرجه الشيخان, البخاري في كتاب البيوع, برقم: 1985.ومسلم في كتاب الحج, برقم: 2422.
9- َنْ جَابِرٍ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم: إِنَّ إِبْرَاهِيمَ حَرَّمَ مَكَّةَ, وَإِنِّي حَرَّمْتُ الْمَدِينَةَ مَا بَيْنَ لابَتَيْهَا, لا يُقْطَعُ عِضَاهُهَا، وَلا يُصَادُ صَيْدُهَا" أخرجه مسلم في كتاب الحج، برقم: 2425. به‌لاى شافيعى ومالیكییه‌وه هه‌ڵ نه‌بوێراوه، له‌به‌ر ئه‌م حه‌ديسه‌ى باسكرا.
10- أخرجه أبوداود بسند صحيح في كتاب الصوم, برقم: 2087.
11- سورة ابراهيم/ 5.
12- أخرجه الإمام أحمد في باقى مسند الأنصار, برقم: 21501.ومسلم في كتاب الصيام, برقم: 1977.
13- أخرجه البخاري في كتاب الصوم, برقم: 1866.
14 - أخرجه مسلم في كتاب البر والصلة والآداب/باب النهي عن الشحناء والتهاجر، برقم: 2565، 4654.
15 - أخرجه النسائي في كتاب الصوم, برقم:2327.
16 - أخرجه النسائي في كتاب الصوم, برقم: 2352.
17 - أخرجه البخاري في كتاب الصوم, برقم: 1769.
sarata slawi xwai mazn zor bagai dast xoshi la bareua barani am malpara piroza amu hiwa xwazu dawa karm la yazdani mazn ka shko daru sarfraz bn u mndu nabm hamisha piroz baii yadi faxi 3alam muhamad mustafa salami xwai le be lahamu musulamanu xwenarani am malpra shirina dakam xwai gawra am manga bkata xeru xoshi bo gsht musulmanani jihan bagshti u gali kud ba taiti
مامۆستای به‌ڕێز خوای گه‌وره پاداشتی خێرت بداته‌وه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته پوخته‌یه.